به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژماره‌یێک زانا له زانكۆی ساوسهامپتۆنی به‌رتیانیا له نوێترین توێژینه‌وه‌یاندا له‌سه‌ر سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا بۆیان ده‌ركه‌وتوووه هۆكاری دیارنه‌مانی كه‌شتییه زه‌به‌لاحه‌كان و ئه‌و ڕووداوه گه‌ورانه‌ی له ڕابردوودا له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ڕوویان داوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌هێزی ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی له‌و شوێنه‌دا هه‌یه كه به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته 30 مه‌تر.
سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ناوچه‌یێكه له نێوان دورگه‌ی به‌رمۆدا و ویلایه‌تی فلۆریدا و پۆرتۆریكۆ له زه‌ریای ئه‌تله‌سی و ڕووبه‌ری سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا نزیكه‌ی 700 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه.
ساڵانێكه سێشگۆشه‌ی به‌رمۆدا بوووه‌ته یه‌كێک له نهێنییه‌كانی زه‌وی چوونكه هه‌ر فڕۆكه‌یێک به ئاسمانی ناوچه‌كه و هه‌ر كه‌شتییێک به‌و ئاوه‌دا تێپه‌رێت دیار نامێنێت و زانا به‌ریتانییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێن: "شه‌پۆله‌كانی ئه‌و ئاوه بگوژه و له توانایدا هه‌یه كه‌شتی زه‌به‌لاح له‌ناو ببات".
ئه‌و زانایانه له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا نموونه‌ی كه‌شتی "USS Cyclops" وه‌رگرتبوووه كه ساڵی 1918 به 300 سه‌رنشینه‌وه له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا دیار نه‌ما بۆیه ده‌ڵێن: "له ناوچه‌كه‌دا سێ جۆر زریان هه‌ڵ ده‌كات كه سه‌رچاوه‌كانیان دیار نییه هه‌ر بۆیه زریانه‌كان وێرانكه‌رن بۆ هه‌ر شتێكی نزیک له خۆیان".
یه‌كێک له‌و گرفتانه‌ی زانایان بۆ لێكۆڵینه‌وه له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا دێته به‌رده‌میان ئه‌و هه‌وره چڕه‌یه كه به‌رده‌م سێگۆشه‌كه‌ی گرتوووه و ڕێگره له به‌رده‌م مانگه ده‌ستكرده‌كان كه ته‌ماشای سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا بكه‌ن.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment