کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 12ی تەمووزی 2021 باڤڵ تاڵەبانی له هه‌واڵێكدا كه له په‌یجى فه‌رمیى خۆى بڵاوی كردۆته‌وه نووسیویه‌تى: "سەرۆک بافڵ تاڵەبانی لەدەباشان پێشوازیی کرد لەحەیدەر عەبادی سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسرو سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق".
ئه‌وه‌ش هاتووه، "لەدیدارێکدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەرەسەندنە سیاسییەکانی ھەرێم‌و عێراق‌و ناوچەکەو ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق".
له لایێكى دیكه‌وه لیوا ئه‌یوب یوسف لێپرسراوی لیواكانی (3و 7)ی سه‌ر به‌یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتیی كه ئه‌و دوو لیوایه سه‌ر به‌كۆسره‌ت ڕه‌سوڵن ئاماژه‌ى به‌سه‌ردانه‌كه‌ى دوێنێى بافڵ تاڵه‌بانى‌و قوباد تاڵه‌بانى كردوه بۆ باره‌گاى هێزه‌كانى 70ى پێشمه‌رگه، له‌و ڕوه‌شه‌وه نوسیویه‌تى:"بەیاوەری هەڤاڵانی بارەگای گشتی هێزەکانی 70وبەشێک لەفەرماندەی لیواکان لەبارەگای گشتی هێزەکانی 70، پێشوازیمان لەهەردوو بەڕێز کوڕانی مام کاک (بافڵ تاڵەبانی) سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان‌و کاک (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد".
هاوكات میدیاى فه‌رمیى یه‌كێتی و میدیاكانى نزیك له‌كوڕانى تاڵه‌بانى خۆیان یه‌كلاكرده‌وه‌و بافڵ تاڵه‌بانیان وه‌كوو سه‌رۆكى یه‌كێتى ناوبردووه، له‌میانى ڕووماڵى پێشوازى له‌حه‌یده‌ر عه‌بادى-شدا سه‌رۆكیان بۆ بافڵ تاڵه‌بانى به‌كارهێناوه له‌برى هاوسه‌رۆك.
Your Comment