یه‌کێتی کاندیدی حزبه‌که‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق دیاری کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێکی یه‌کێتی ئاشکرای کرد: ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه‌ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی ئه‌و حزبه‌ کاندیدی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق دیاری کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 3ی ئابی 2018 د. عیزه‌ت سابیر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی ئاشکرا کردنی کاندیدی حیزبه‌که‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق گوتی: له‌ ڕۆژی 27-5-2018ه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ڕه‌سمی دكتۆر محه‌مه‌د سابیر كه‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌ له‌ فیزیای ئه‌تۆمی و چه‌ند ساڵێک باڵیۆزی عێراق بوووه‌ له‌ وڵاتی چین له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ندین ساڵ نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوووه‌ له‌ وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریكا و له‌ ئێستادا تاكه‌ به‌ربژێری ڕه‌سمیی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک كۆماری عیراق، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پۆسته‌ درا به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

ناوبراو وتیشی: هیوادارین ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆک كۆمار درا به‌ یه‌كێتی، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان ناوبراو بكاته‌ به‌ربژێر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت كه‌ دوای 56 ساڵ خه‌باتی دیپلۆماسی و سیاسی له‌پێناو كورد و كوردایه‌تی خاكی كوردستان به ‌شایسته‌ی ده‌زانین كه‌ دكتۆر محه‌مه‌د سابیر ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27058

Your Comment

You are replying to: .
captcha