لە ھەولێر ئەندامێکی ھەدەپە دەستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاسایشی پارتی دیموكرات ئەندامێكی هەدەپە لە ناو شاری هەولێر دەستگیردەكات و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم ئۆرەماری، هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی دهۆک، بە SNNی ڕاگەیاند: سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەند مانگێكە ڕووی لە باشووری كوردستان كردووە، دوێنێ 1ی ئابی 2018، وەفا كۆچگری ئەندامی پارتی دیموكراتی گەلان، لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە داواكراوە، دوای ئەوەی چۆتە ئاسایش، نەگەڕاوەتەوە و تا ئێستاش بێسەروشوێنە.

ئیبراهیم ئۆرەماری وتیشی:" بەمەبەستی ئازادكردنی ئەو ئەندامە دەستگیركراوەی هەدەپە، چالاكی جۆراوجۆرمان دەبێت و لیژنەی هەماهەنگیش لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی، چوونكە لەلایەن ئاسایشەوە بێسەرشوێن كراوە و بۆ هیچ شوێنێكی تر نەچووە".

ئیبراهیم ئۆرەماری نەشی شاردەوە كە ئەگەری هەیە ئەو ئەندامەی هەدەپە ڕادەستی توركیا بكرێت و ئاشكراشی كرد، بەڵام زەحمەتە لە ئێستادا بتوانن هەنگاوی لەو جۆرە بنێن، هەرچەند لە ڕابردوودا ئەندامی هەدەپە دەستگیر كراوە و ڕادەستی توركیا كراوەتەوە، بەڵام دۆخی ئێستا جیاوازە.

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27055

Your Comment

You are replying to: .
captcha