لە سنووری کاراکمیش غازی ئەنتابی تورکیا تەقینەوەیێک رووی دا

بەشی تورکیا- لە سنووری کاراکمیش غازی ئەنتابی تورکیا تەقینەوەیەک لە شاری جەرابلوسی باکووری سووریا رووی دا، تائێستا هۆکار و زیانەکانی دیار نین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2\8\2018، تەقینەوەیێک لە شاری جەرابلوسی باکووری سووریا رووی دا، تەقینەوەکە ئەوەندە بەهێز بووە، لە شاری غازی ئەنتابی باکووری کوردستان، دەنگەکە بیستراوە و کاریگەری هەبووە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە و زیان و قوربانییەکانی دیار نین.

شاری جەرابلوس، دەکەوێتە باکووری سووریا، لەدەست سوپای تورکیا و چەکدارانی سووریای ئازادن، کە ئۆپۆزسیۆنی سووریان.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی بیرگۆن

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27039

Your Comment

You are replying to: .
captcha