به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتێکیدا بڵاوی کرده‌وه: دانیشتوووانی عه‌فرین ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین پێشێلکاریی جۆراوجۆری مافی مرۆڤ بوونه‌ته‌وه که له‌سه‌ر ده‌ستی گرووپه چه‌کداره سوورییه‌کانی سه‌ر به تورکیا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه: هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا به‌شێکن له ئه‌نجامده‌رانی پێشێلکارییه‌کان که خۆی له ده‌ستگیرکردنی هه‌ڕه‌مه‌کی و ڕفاندن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ماڵ و خانوو و دزین و تاڵانیدا ده‌بینێته‌وه.
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگهیاندوووه: چه‌کداره‌کانی تورکیا به هاوبه‌شی گرووپه چه‌کداره سوورییه‌کان ده‌ستیان گرتوووه به سه‌ر قوتابخانه‌کانی عه‌فریندا و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی بێبه‌ش کردنی هه‌زاران منداڵی شاره‌که له خوێندن و قوتابخانه‌کانیان.
لین مه‌علووف به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند: په‌لاماردان و داگیرکردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه مه‌ینه‌تییه‌کانی دانیشتوووانی عه‌فرینی زیاتر کردوووه که خۆیان گیرۆده‌ی شه‌ڕێکی ناوخۆییی خوێناوی چه‌ند ساڵه‌ی سووریا بوون و ئازاری زۆریان چهشتوووه.
ناوبراو داوای له به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد که به‌په‌له سنوورێک بۆ ئه‌و پێشێلکارییانه دابنێن که تورکیا به‌رپرسه لێی و ئه‌و وڵاته پابه‌ند بکرێت به پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتییانی عه‌فرینه‌وه.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment