قایمقامی قه‌زای خورماتوو له‌ پۆسته‌که‌ی دوور خرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قایمقامى قه‌زاى خورماتوو له‌ پۆسته‌که‌ى دوور خرایه‌وه‌ و تورکمانێک له‌ جێگه‌که‌ى ده‌ستبه‌کار بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 1ی ئاب‌ شه‌لال عه‌بدول قایمقامى دوورخراوه‌ی قه‌زای خورماتووی سه‌ر به‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین له‌سه‌ر کارلابرا و تورکمانى شیعه‌ مه‌زهه‌ب خراوه‌ته‌ شوێنی".

لابردنى شه‌لال عه‌بدولى قایمقامى خورماتوو و دانانى دکتۆر حه‌سه‌ن زه‌ینولعابدینى تورکمانى شیعه‌ له‌ جێگه‌که‌ى له‌ کاتێکدایه‌ دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ریش قایمقامه‌ کورده‌که‌ى قه‌زاى داقۆقى باشوورى که‌رکوکیش به‌ فه‌رمى دوور خرایه‌وه‌.

له ‌ماوه‌ى 8 مانگى ڕابردوودا و له‌و کاته‌وه‌ که‌ قایمقامه‌ کورده‌که خورماتووى جێهێشتوووه‌ قه‌زاکه‌ به‌ وه‌کاله‌ت له‌لایه‌ن دوو به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌ر به‌ عه‌ره‌بى سوننه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ براوه‌ و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ فه‌رمى ئیداره‌ى قه‌زاکه‌ که‌وته‌ ده‌ست تورکمانى شیعه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27021

Your Comment

You are replying to: .
captcha