به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 1ی ئاب حكوومه‌تی هه‌رێم له ماڵپه‌ڕی ڕه‌سمیی خۆیدا ڕاپۆرتی دووه‌می كۆمپانیای دیلۆیتی بڵاو كرده‌وه سه‌باره‌ت به هه‌نارده و داهات و خه‌رجییه‌كانی نه‌وتی هه‌رێم له شه‌ش مانگی كۆتاییی ساڵی 2018دا.
له‌باره‌ی تێبینیه‌كانیان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه د. شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به SNNی ڕاگه‌یاند: كێشه له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ڕاپۆرته‌كه هه‌یه چوونكه ئێستا ئێمه‌ی په‌رله‌مانتار داتای ساڵی ڕابردووی نه‌وتی هه‌رێم ده‌خرێته به‌رده‌ستمان.
ناوبراو وتیشی: "یه‌كێكی دیكه له تێبینییه‌كان ئه‌وه‌یه كه وردبینی كردن بۆ دۆزینه‌وه و دیاری كردنی كهموكورتییهكانه نه‌ک ته‌نها بۆ خستنه‌ڕوو و بڵاو كردنه‌وه‌ی داتا وه‌ک ئه‌وه‌ی له ڕاپۆرته‌كانی كۆمپانیای دیلۆیتدا ده‌بینرێت".
شێرکۆ جه‌وده‌ت ڕاشیگه‌یاند: "وه‌كوو په‌رله‌مانتاران ڕاپۆرتی تێبینی و كه‌موكورتییه‌كانی بواری سێكته‌ری وزه‌مان له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌وێت و ده‌مانه‌وێت بزانین كه‌موكورتییه‌كان چین و ئایا چاره‌سه‌ر كراون یان نا".
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: "به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی كۆمپانیاكه بێت پڕۆسه‌ی ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم هیچ كهموكورتییێک نییه، بۆیه ئه‌و كۆمپانیایه ته‌نها ڕۆڵی گواستنه‌وه‌ی داتا ده‌بینێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment