به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه 1ی ئاب به‌رهه‌م ساڵح پێشوازی له برێت مه‌كگۆرک نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش كرد و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆخی عێراق و كوردستان و لێكه‌وته‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیان كرد و هه‌ر دوو لا جه‌ختیان كرده‌وه له‌وه‌ی پێویسته هه‌ماهه‌نگیی زیاتر بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانه‌كان بكرێت.
ده‌رباره‌ی دۆخی عێراق هه‌ر دوو لا هاوڕا بوون كه پێویسته به له به‌رچاوگرتنی ڕێكاره یاسایییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی كار بكرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ئێستا هاتوونه‌ته به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌روه‌ها بیر له پێكهێنانی حكوومه‌تێک بكرێته‌وه که بتوانێت قه‌یرانه سیاسی و ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان كۆتایی پێبهێنێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment