به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌ناوبانگی بواری بیرکاریی جیهان به ناوی فیڵدز که هه‌روه‌ک خه‌ڵاتی نوبێل وایه به کوڕه کوردێکی خه‌ڵکی مه‌ریوان له ڕیۆدۆژانیرۆی به‌ڕازیل به‌خشرا.
دوکتۆر کۆچه‌ر بیرکار که مامۆستای زانکۆی کهمبریجه به دوای پێدانی میداڵیای زێڕی فیڵدز ئه‌و میداڵیایه ده‌خاته ناو جانتاکه‌ی به‌ڵام چه‌ند خوله‌ک پاشتر ده‌بینێت که میداڵیا زێڕه‌که له ناو جانتاکه‌یدا نییه و دزراوه که بایه‌خی ئه‌و میداڵیایهش 4 هه‌زار دۆلاره.
به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی فیڵدز دزرانی میداڵیای دوکتۆر کۆچه‌ریان پشتڕاست کردۆته‌وه و به‌رپرسانی ئه‌منیی پاویلیۆن که له نزیک شوێنی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمه‌که بوون به که‌ڵک وه‌رگرتن له کامێراکان دوو گومانلێکراویان ناساندوووه.
کۆنگره‌ی جیهانیی بیرکاران له به‌یاننامه‌یێکدا داخ و ئه‌سه‌فی خۆی له دزینی میداڵیای دوکتۆر کۆچه‌ری مه‌ریوانی ڕاگه‌یاندوووه.
ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی بیرکاریی فیڵدز به 4 که‌س له بواری بیرکاری له‌وان دوکتۆر بیرکار له به‌ڕازیل به‌خشرا.
شایانی باسه؛ پڕۆفیسۆر كۆچه‌ر بیركار خه‌ڵكی مه‌ریوانی ئێرانه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه وه‌ک په‌نابه‌ر له وڵاتی به‌ریتانیا ده‌ژی و له زانكۆی كامبریجی ئه‌و وڵاته مامۆستایه.
كۆچه‌ر بیركار له پاڵ هه‌ریه‌كه له ئهلسیۆ فیگالی، پیته‌ر شوڵتزه و ئه‌كشای ونكاتش زانایانی بواری بیركاری بوووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی فیڵدز و جگه له خه‌ڵاته‌كه بڕی 15 هه‌زار دۆلاریشی پێبه‌خشرا.
خه‌ڵاتی فیڵدز به نۆبڵی بواری بیركاری داده‌نرێت و له ساڵی 1932ه‌وه ده‌به‌خشرێته ئه‌و كه‌سانه‌ی له بواری بیركاریدا داهێنان ده‌كه‌ن.
خه‌ڵاتی فیڵدز له‌سه‌ر ناوی زانای بیركاری جۆن چارڵس فیڵدزی كه‌نه‌دی ناونراوه.
سه‌رچاوه: ڕۆیتێرز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment