بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی عوسمان، پارێزگاری هەڵەبجە، ئەمڕۆ چوارشەممە لەڕاگەیێندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە له وێستگه‌ى دووه‌مى سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ به‌غداى پایته‌خت چاویان كه‌وتووە به قاسم ئەلئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی عێراق.
نابراو ئاماژەی بەوەش داوە كە رەزامەندیی دراوە لەسەر كردنەوەی هەموو ئه‌و فه‌رمانگه فیدڕالیانه لە پارێزگای هەڵەبجە كە له هه‌رپارێزگایێک هه‌ن.
ئەوەشی خستۆتەڕو كە فەرمانگەكان شەش فەرمانگەن و بریتین لە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕه‌گه‌زنامه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بارى شارستانى، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نشینگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كارتى زانیارى، ليواى پاسه‌وانى سنوور، تابلۆی ئۆتۆمبێل.
هەروەک هێمای بۆ ئەوەش كردووە كە وەزیری ناوخۆی عێراق بەڵێنی هەموو هاوكاری و پشتیوانیەكیان داوە بۆ دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment