یەکێتیی نیشتمانی بەدوای ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی لەگەڵ تورکیایە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: تورکیا وڵاتێکی گرینگی ناوچەکەیە و جەختی کرد لەسەر ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی حیزبەکەی لەگەڵ تورکیا و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی سیاسی بۆ کێشەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی ئانادۆلۆدا ئاماژەی دا بە پێوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تورکیا لەم دواییەدا و هەروها ئاڵۆزییەکانی نێوانیان و وتی: لەمقۆناخەدا هەردوو لایەنەکە پێداچوونەوە لەسەر پێوەندییەکانیان دەکەن و بەو زووانە کێشەکانی نێوانیان چارەسەر دەبێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی: پێوەندییەکانی ئێمە و تورکیا بەداخەوە لە قۆناغێکی باشدا نەبوو، بەڵام وا ئێستا وردە وردە پێشبینی دەکەم ھەموو لایێک چاوخشاندنەوە بکەینەوە، تورکیا وڵاتێکی گرنگی ناوچەکەیە و یەکێکە لە ھێزە ھەرێمایەتییەکان، ھەروەھا ئێمەش سەردەمی گەمارۆی ئابووری و ھەڕەشە و ھێرشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان لەسەرەتای نەوەدەکان لەبیرمان ناچێت تورکیا یارمەتییێکی یەکجار زۆری داوین، بۆیە پێویستە "ناکر الجمیل" نەبین و لەھەمان کاتیشدا مامەڵەمان لەگەڵ یەکتر لەسەر بنەمای رێزگرتنی بەرامبەر بێت.

سەرکردایەتی تورکیا دەزانێت چارەسەرێکی سیاسیی گرنگە بۆ ئەو کێشەیە، لەو سەردەمەدا راپۆرتنووس زۆرن و نانی پێوەدەخۆن و بەشی زۆری ئەو شتانەی کە یەکێتی پێ تاوانبار دەکرێت ڕاست نیین، پێموایە پێویستی بە لێکۆڵینەوە ھەیە و پێشبینی دەکەم لەماوەیێکی کورتدا پێکەوە ھاوکاری دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27002

Your Comment

You are replying to: .
captcha