به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم كاڵن وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "جێبه‌جێ كردنی پلانی كاری نه‌خشه‌ڕێگه‌ی مه‌نبه‌ج كه له نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه وه‌ک خۆی به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی خشته‌ی كات و ره‌گه‌زه‌كانی ئه‌و پلانه هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردن."
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا كاڵن جارێكی دیكه ڕه‌خنه‌ی له لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گرت كه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای ئابووری به سه‌ر توركیادا كردبوو ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌نقه‌ره قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئازاد نه‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه توركه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "ناكرێت به هیچ شێوه‌یێک ئه‌مه‌ریكا زمانی هه‌ڕه‌شه له پرسێكی یاسایی‌ی توركیادا به‌كار بهێنێت" و گوتیشی: "پێویسته هه‌موو لایێک بزانێت كه توركیا وڵاتێک نییه به ئاسانی بكرێته قوربانی چ له پرسی فڕۆكه‌ی "ئێف-35" بێت یانیش پرسه‌كانی دیكه چوونكه توركیا جێگره‌وه و پلانی B بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان هه‌یه."
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا هۆشداری ئه‌وه‌شی دا: له ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزاكان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به سه‌ر توركیادا ئه‌نقه‌ره بێده‌نگ نابێت به‌ڵام ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه هه‌ر دوو لا ده‌توانن له ڕێگه‌ی دیپلۆماسی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتوووه دادگای توركیا ڕه‌تی كردبوووه‌وه ئه‌ندرۆ برانسۆن قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئازاد بكات كه به تۆمه‌تی هه‌واداری بۆ گرووپه‌كه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و پارتی كرێكارانی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، له كاتێكدا به‌ر له چه‌ند ڕۆژێک تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌نقه‌ره كردبوو ئه‌گه‌ر برانسۆن ئازاد نه‌كات سزای ئابووری به‌هێز به سه‌ر وڵاته‌كه‌یاندا ده‌سه‌پێنێت.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment