ئەستۆپاکیی هاووڵاتییێکی بەریتانیی ئەندامی یەپەگە لە لەندەن سەڵمێندرا

بەشی جیهان- دادگایێکی بەریتانیا حوکمی ئەستۆپاکیی هاووڵاتییێکی بەریتانیی دەرکرد کە تۆمەتەکەی ئەوە بوو لە سووریا دژ بە داعش هاوکاریی هێزی کوردی سووریای کردبوو.

کوردپرێس:

هێزی کوردی سووریا لە ساڵی 2014وە کە دەستیان بە شەڕی دژ بە داعش کرد هێزی بیانی لە وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئەمریکا و کەنەدا وەردەگرێت. سەدان کەس لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانەش خۆیان گەیاندۆتە سووریا و لە ماوەی 4 ساڵی ڕابردوودا شان بەشانی هێزی کوردی سووریا شەڕیان کردووە و نزیکەی 10 کەسیشیان لێکوژراوە.

پاش شەڕی داعش و گەڕانەوەی هاووڵاتییانی بیانی بۆ وڵاتەکانی خۆیان هەندێکیان و بەتایبەت جەیمز مەتیۆ لە بەریتانیا تۆمەتی هاوکاری­کردنی گرووپی چەکداری بیانییان خرایە پاڵ بەڵام دادگا ڕۆژی ڕابردوو تۆمەتی ئەو هاووڵاتییە بەریتانییەی ڕەت کردەوە و حوکمی ئەستۆپاکیی ناوبراوی دەرکرد.

ڕۆژنامە دەیلی میلی بەریتانیا لە زاری جوئل بناسان پارێزەری ئەو هاووڵاتییە بەریتانییە وتوویەتی ئەو تۆمەتانەی خاربوونە پاڵ مەتیۆ، بێ­بنەما و بێدادانە بوون.

هاوکات چەند هاووڵاتیی ئەمریکی لە شەڕی داعش لە سووریا گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان بەڵام داوا نەکراون و لەو بارەیەوە هیچ تۆمەتێکیان نەخراوەتە پاڵ.

News Code 26983

Your Comment

You are replying to: .
captcha