کوردپرێس:
هێزی کوردی سووریا لە ساڵی 2014وە کە دەستیان بە شەڕی دژ بە داعش کرد هێزی بیانی لە وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئەمریکا و کەنەدا وەردەگرێت. سەدان کەس لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانەش خۆیان گەیاندۆتە سووریا و لە ماوەی 4 ساڵی ڕابردوودا شان بەشانی هێزی کوردی سووریا شەڕیان کردووە و نزیکەی 10 کەسیشیان لێکوژراوە.
پاش شەڕی داعش و گەڕانەوەی هاووڵاتییانی بیانی بۆ وڵاتەکانی خۆیان هەندێکیان و بەتایبەت جەیمز مەتیۆ لە بەریتانیا تۆمەتی هاوکاری­کردنی گرووپی چەکداری بیانییان خرایە پاڵ بەڵام دادگا ڕۆژی ڕابردوو تۆمەتی ئەو هاووڵاتییە بەریتانییەی ڕەت کردەوە و حوکمی ئەستۆپاکیی ناوبراوی دەرکرد.
ڕۆژنامە دەیلی میلی بەریتانیا لە زاری جوئل بناسان پارێزەری ئەو هاووڵاتییە بەریتانییە وتوویەتی ئەو تۆمەتانەی خاربوونە پاڵ مەتیۆ، بێ­بنەما و بێدادانە بوون.
هاوکات چەند هاووڵاتیی ئەمریکی لە شەڕی داعش لە سووریا گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان بەڵام داوا نەکراون و لەو بارەیەوە هیچ تۆمەتێکیان نەخراوەتە پاڵ.
Your Comment