بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جاسم مووسەوی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا زیادی دەکات: سەردانەکەی مالیکی بۆ کوەیت پەیامێکی ئاشتی خوازانەی بۆ جیهانی عەرەب هەیە و ڕەت کردنەوەی ئەو تۆمەتانەیە کە باس لە دژایەتیی ناوبراو لەگەڵ سعوودیا دەکەن.
مووسەوی جەختی کردەوە سەردانەکەی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کوەیت بۆ ستایشی هەڵویستەکانی کوەیت هەمبەر عێراقە لە قۆناخی ئێستادا.
شایانی باسە نووری مالیکی لەسەر داوای بەپرسانی کوەیتی ڕۆژی دوشەممە سەردانی فەرمیی ئەو وڵاتەی کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment