ئامانجی مالیکی لە سەردانەکەی بۆ کوەیت ساغ کردنەوەی ئابڕووی خۆیەتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شرۆڤەکارێکی سیاسیی عێراق دەڵێت: سەردانی نووری مالیکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کوەیت پێچەوانەی وتەی میدیاکانی سعوودی لە دەرەوەی گۆڕەپانی عەرەبیی خۆیدا نەبووە چ لە کاتی دەسەڵاتداریدا چ لە کاتی بێدەسەڵاتی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جاسم مووسەوی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا زیادی دەکات: سەردانەکەی مالیکی بۆ کوەیت پەیامێکی ئاشتی خوازانەی بۆ جیهانی عەرەب هەیە و ڕەت کردنەوەی ئەو تۆمەتانەیە کە باس لە دژایەتیی ناوبراو لەگەڵ سعوودیا دەکەن.

مووسەوی جەختی کردەوە سەردانەکەی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کوەیت بۆ ستایشی هەڵویستەکانی کوەیت هەمبەر عێراقە لە قۆناخی ئێستادا.

شایانی باسە نووری مالیکی لەسەر داوای بەپرسانی کوەیتی ڕۆژی دوشەممە سەردانی فەرمیی ئەو وڵاتەی کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 26975

Your Comment

You are replying to: .
captcha