به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به SNNی ڕاگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به توندی ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یخاته پاڵی له‌باره‌ی هه‌وڵدانی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
ناوبراو وتیشی: هیچ كاتێک دۆخی یه‌كێتی هێنده‌ی ئێستا باش نه‌بوووه و ئاماده‌ین نه‌ک له 30ی 9، كه واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه، به‌ڵكوو سبه‌ینێ بچینه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه و به هیچ جۆرێكیش داوای دواخستنی پرۆسه‌كه‌مان نه‌كردوووه و جه‌ماوه‌ریش له ئاماده‌باشیی ته‌واودایه.
سامان گه‌رمیانی سه‌باره‌ت به تۆمه‌تبار كردنی یه‌كێتی له‌لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نه‌وه كه دواترینیان یه‌كگرتووی ئیسلامی بوو وتی: "ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كگرتوو له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان یه‌كلای ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌موو جارێک پڕوپاگه‌نده‌مان بۆ ده‌كه‌ن كه یه‌كێتی نه‌ماوه و ده‌ترسێت و ناوێرێت بچێته هه‌ڵبژاردنه‌وه و دوو كورسی ده‌هێنێت به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌وانه پڕوپاگه‌نده‌ن و هیچ بنه‌مایێكی ڕاستی و دروستیان تێدا نییه و به لای ئێمه‌شه‌وه ئاسایییه و بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نییه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تیی یه‌كێتی ئامانج له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت خه‌ڵک سارد بكه‌نه‌وه و ئاشكرای كرد: به پێچه‌وانه‌وه دۆخی یه‌كێتی زۆر باشه و ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ش له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment