فه‌رمانده‌یێکی باڵای ھێزه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ردانی تورکیا ده‌کات

به‌شی تورکیا- جه‌نه‌ڕاڵ کورتیس سکاپارۆتی فه‌رمانده‌ی جموجۆڵی ھێزی ھاوپه‌یمانانی ناتۆ و ھێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا کۆ ده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کورتیس سکاپارۆتی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 1ی ئاب به ‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یێک سه‌ردانی تورکیا ده‌کات.

چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ده‌کرێ که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌کاندا پێشھاته‌کانی باکووری سووریا تاوتوێ بکرێ.

کورتیس سکاپارۆتی ڕۆژی پێنجه‌شممه‌ که‌ ده‌کاته‌ ٢ی ئاب سه‌ردانی بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌نجه‌رلیک ده‌کات و له‌وێشه‌وه‌ ده‌چێته‌ شاری ئێزمیر.

شایانی باسه‌؛ کورتیس سکاپارۆتی فه‌رمانده‌ی جموجۆڵی ھێزه‌کانی ھاوپه‌یمانانی ناتۆ و ھێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ئه‌ورووپا ٢٧ی حوزه‌یرانی ڕابردوو په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ خولوسی ئه‌کار سه‌رۆکی ئه‌رکانی ئه‌و کاته‌ی سوپای تورکیا و وه‌زیری به‌رگریی ئێستا ئه‌نجام دابوو.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26961

Your Comment

You are replying to: .
captcha