به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قایمقامێتیی تۆنجه‌لی له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایده‌گه‌یێنێت: هێزی جه‌نده‌رمه‌ی تورکیا له بوونی هێزه‌کانی په‌که‌که له دارستانی پۆلۆمۆر ئاگادار کرانه‌وه و ئه‌و هێزانه ئۆپه‌راسیۆنێکیان له‌و ناوچه‌یه ده‌ست پێ‌کرد که له ئه‌نجامدا 10 هێزی په‌که‌که کوژران.
له به‌یاننامه‌که‌ی قایمقامێتیی تۆنجهلیدا هاتوووه: ئه‌و 10 ئه‌ندامه‌ی په‌که‌که که کوژراون خه‌ریکی ڕێکخستنی ئۆپه‌راسیۆن دژی هێزی ئه‌منیی تورکیا بوون که ناسێندران و له هێرشێکی ئاسمانی و زه‌وینیدا 10 ئه‌ندامه‌که‌ی په‌که‌که کوژران. ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له پۆلۆمۆری تۆنجه‌لی درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment