له‌ ئۆپه‌راسیۆنی هێزی جه‌نده‌رمه‌ی تورکیا 10 هێزی PKK کوژران

به‌شی تورکیا- قایمقامێتیی تۆنجه‌لی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌ ئۆپه‌راسیۆنی هێزی جه‌نده‌رمه‌ی تورکیا له‌ دارستانی پۆلۆمۆری پارێزگای تۆنجه‌لی 10 ئه‌ندامی پارتی کرێکارانی کوردستان کوژران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قایمقامێتیی تۆنجه‌لی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: هێزی جه‌نده‌رمه‌ی تورکیا له‌ بوونی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ دارستانی پۆلۆمۆر ئاگادار کرانه‌وه و ئه‌و هێزانه‌ ئۆپه‌راسیۆنێکیان له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌ست پێکرد که‌ له‌ ئه‌نجامدا 10 هێزی په‌که‌که‌ کوژران.

له‌ به‌یاننامه‌که‌ی قایمقامێتیی تۆنجه‌لیدا هاتوووه‌: ئه‌و 10 ئه‌ندامه‌ی په‌که‌که‌ که‌ کوژراون خه‌ریکی ڕێکخستنی ئۆپه‌راسیۆن دژی هێزی ئه‌منیی تورکیا بوون که‌ ناسێندران‌ و له‌ هێرشێکی ئاسمانی و زه‌وینیدا 10 ئه‌ندامه‌که‌ی په‌که‌که‌ کوژران. ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له‌ پۆلۆمۆری تۆنجه‌لی درێژه‌ی هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26959

Your Comment

You are replying to: .
captcha