به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه به ڕاده‌ست کردنی 50 ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن له‌لایه‌ن وڵاتی یۆنان به‌و وڵاته ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: 50 داواکراوی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن که 28ی ته‌مووزی 2018 له ڕێگای نایاسایییهوه له قوبرسه‌وه به‌ره‌و دووڕگه‌ی ڕۆدۆسی یۆنان هه‌ڵاتبوون له‌لایه‌ن پۆلیسی یۆنانه‌وه ده‌ستگیر کران و ڕاده‌ستی تورکیا کرانه‌وه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوووه: له نێوان ئه‌و 50 ئه‌ندامه‌ی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن مامۆستا، عه‌مید، نه‌قیب، ڕائد، ته‌حریف، سه‌رباز و چه‌ندین ژنی سه‌ر به‌و جه‌ماعه‌ته ده‌بینرێن. ئه‌و 50 ئه‌ندامه‌ی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن بۆ ده‌ستپێکردنی پڕۆسه‌ی یاسایی ڕاده‌ستی به‌شی ئینتێرپۆلی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا کراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی میللییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment