ئه‌مریکا زمانی هه‌ڕه‌شه‌ به‌کار ده‌هێنێت ئه‌مه‌ش مایه‌ی قبووڵکردن نییه‌

به‌شی تورکیا- یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تورکیا له‌ سیسته‌می نوێ به‌ سه‌رۆکایه‌تیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ حاڵێکدا به‌ڕێوه‌چوو که‌ له‌ به‌یاننامه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌: ئه‌مریکا له‌ لێدوانه‌کانی له‌باره‌ی تورکیا زمانی هه‌ڕه‌شه‌ به‌کار ده‌هێنێت و ئه‌مه‌ش بێڕێزییه‌ و مایه‌ی قبووڵ کردن نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ڕاگه‌یێندراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی تورکیا ئاماژه‌ به‌ نانی ھه‌نگاوی به‌رجه‌سته کراوه‌‌ له‌مه‌ڕ ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایش له‌و ناوچانه‌ی که‌ ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ سووریا تێدا کاریگه‌رن.

له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ له‌ قۆناغی نوێدا درێژه‌ ده‌ده‌ین به‌ هه‌ستیارییه‌کان له‌باره‌ی ئاسایشی نیشتیمانیی وڵات.

له‌ ڕاگه‌یێندراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تورکیادا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کراوه‌ته‌وه‌ که‌ "تورکیا به‌ ھه‌موو شێوه‌یێک ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆی له‌ پڕۆژه‌کانی پیشه‌سازی به‌رگریی ئه‌مریکا به‌جێ گه‌یاندوووه‌، له‌ پاڵ ئه‌مه‌ش پێشکه‌ش کردنی چه‌ند لێدوانێک و ده‌رکردنی بڕیارێکی نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ ڕێککه‌وتنی نێوان نه‌ته‌وه‌کان زیانێکی زۆر به‌ ھاوبه‌شی ستراتیجی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ ده‌گه‌یه‌نێت به‌ جۆرێک که‌ قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه‌ ئه‌سته‌مه‌ بکرێته‌وه‌."

له‌ ڕاگه‌یێندراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی توركیادا هاتوووه‌: ئه‌مریکا له‌ لێدوانه‌کانی له‌باره‌ی تورکیا زمانی هه‌ڕه‌شه‌ به‌کار ده‌هێنێت و ئه‌مه‌ش بێڕێزییه‌ و مایه‌ی قبووڵ کردن نییه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26954

Your Comment

You are replying to: .
captcha