قایمقامێتیی ئامه‌د: لێپرسراوی هێزی تایبه‌تی PKK له‌ ویلایه‌تی ئامه‌د کوژرا‌

به‌شی تورکیا- قایمقامێتیی ئامه‌د ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌ ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی هێزی جه‌نده‌رمه‌ی تورکیا له‌ ناوچه‌ی لیچه‌ی پارێزگای ئامه‌د بۆ سه‌ر بنکه‌ی PKK، مان گولن لێپرسراوی هێزی تایبه‌تی په‌که‌که‌ کوژرا‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیداره‌ی پارێزگای ئامه‌د له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا له‌ 23ی جووڵای 2018 بۆ سه‌ر په‌که‌که‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: هێزه‌کانی جه‌نده‌رمه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری کیجیک باده‌می ناوچه‌ی لیچه‌ی پارێزگای ئامه‌د ئۆپه‌راسیۆنێکیان بۆ سه‌ر بنکه‌ی په‌که‌که‌ ئه‌نجام دا که‌ له‌ ئه‌نجامدا فه‌رمانده‌یێکی په‌که‌که‌ و چه‌ندین میلیشیای ئه‌و گرووپه‌ کوژران.

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه ‌کراوه‌ عوسمان گولن که‌ نازناوی "ئارام جیوان"ه‌ لێپرسراوی هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی په‌که‌که‌ له‌ ویلایه‌تی ئامه‌د بوووه‌ که‌ ناوی له‌ ناو لیستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیادا بوو و بۆ ده‌ستگیر کردن یان کوشتنی خه‌ڵاتی نه‌ختینه‌یی له‌به‌رچاو گیرابوو و ناوبراو به‌ 10 تۆمه‌تی جۆراوجۆره‌وه‌ داواکراوی ده‌زگای دادی تورکیا بوو.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ستار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26939

Your Comment

You are replying to: .
captcha