به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیداره‌ی پارێزگای ئامه‌د له ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه به ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا له 23ی جووڵای 2018 بۆ سه‌ر په‌که‌که ده‌کات و ده‌ڵێت: هێزه‌کانی جه‌نده‌رمه له ده‌وروبه‌ری کیجیک باده‌می ناوچه‌ی لیچه‌ی پارێزگای ئامه‌د ئۆپه‌راسیۆنێکیان بۆ سه‌ر بنکه‌ی په‌که‌که ئه‌نجام دا که له ئه‌نجامدا فه‌رمانده‌یێکی په‌که‌که و چه‌ندین میلیشیای ئه‌و گرووپه کوژران.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه عوسمان گولن که نازناوی "ئارام جیوان"ه لێپرسراوی هێزه تایبه‌ته‌کانی په‌که‌که له ویلایه‌تی ئامه‌د بوووه که ناوی له ناو لیستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیادا بوو و بۆ ده‌ستگیر کردن یان کوشتنی خه‌ڵاتی نه‌ختینه‌یی له‌به‌رچاو گیرابوو و ناوبراو به 10 تۆمه‌تی جۆراوجۆره‌وه داواکراوی ده‌زگای دادی تورکیا بوو.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ستار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment