وەزارەتی ناوخۆی عێراق بوونی لیستێکی خۆپیشاندەران بۆ دەستبەسەر کردن ڕەت دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن گوایە وەزارەتی ناوخۆی بە یاوەریی دەسەڵاتی داد سەرقاڵ بن بە ئامادە کردنی لیستێک لە خۆپیشاندەران بۆ ئەوەی دەستبەسەریان بکەن.

کوردپرێس:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق شەوی یەکشەممە لەو بارەیەوە بەیاننامەیێکی دەرکردووە و تێیدا هەموو ئەو ئیدعاگەلە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە ئامادەکردنی لیستێک لە ناوی خۆپیشاندەران دەکات بۆ دەستبەسەر کردن.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەکەیدا زیادی کردووە: ئەو دەنگۆیانە ڕاست نیین و هێزی ئەمنی و ئاسایشی عێراق مامەڵەی ئاشتییانە لەگەڵ خۆپیشاندەران دەکەن و سڵاو دەنێرن بۆ خۆپیشاندانی ئاشتییانە و مەدەنییانە و بە دوور لە خەسارگەیاندن بە شامانی گشتی.

بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە هێزی ئەمنیی عێراقی تەنها ئەرکی پاراستنی ئاسایش و ئەمنییەتی هاووڵاتییان جێبەجێ دەکات و ئەوەش لە سەر جێبەجێ کردنی فەرمانی دەوڵەتی ئەو وڵاتە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوای لە میدیا و ناوەندەکانی ڕاگەیاندن کردووە هەواڵ و زانیاریی ڕاست و واقیع بگوازنەوە خۆ ببوێرن لە پڕوپاگەندە و هەواڵی درۆ بە قازانجی دوژمنانی گەل.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆدا تەرکیز کراوەتە سەر ئەوەش کە وەزارەتی ناوخۆ بەرپەرچدانەوەی دەبێت بەرانبەر بەو میدیا و ناوەندانە هەواڵی درۆ بڵاو دەکەنەوە.

ئەوەش لە حاڵێکدایە لە سەرەتای مانگی تەمووزەوە خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەستی پێکردووە و تا ئەم کاتەش داوا کردنی ماف و داواکارییەکان لە لایەن ناڕازییان و خۆپیشاندەرانەوە بەردەوامە.

News Code 26931

Your Comment

You are replying to: .
captcha