کوردپرێس- ئاژانسێکی هه‌واڵی ئه‌ڵمانى بڵاوی كرده‌وه سوپاى سووريا به‌نيازه له‌شكركێشى به‌ره‌و ئيدلب بكات دواى ئه‌وه‌ى شه‌ڕ له پارێزگاى درعا كۆتايى دێت.
سه‌رچاوه‌يێكى به‌رپرس له به‌رهه‌ڵستكاره‌كان به ئاژانسه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندوووه: هه‌ريه‌ک له به‌ره‌ى ته‌حريرى سووريا، هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام، به‌ره‌ى وه‌ته‌نى، جه‌يشى ئيسلام و جه‌يشى ئازادى ئيدلب سوپايێكى نوێيان به ناوى جه‌يشى فه‌تح پێكهێناوه.
ناوبراو ڕوونيشی كردوووه‌ته‌وه: ئه‌و سوپا نوێيه ژماره‌ى چه‌كداره‌كانى ده‌گاته 75 هه‌زار چه‌كدار و ئامانجيان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سوپاى سووريايه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كردوووه: ماوه‌يێكى زۆره كار بۆ پێكهێنانى ئه‌و سوپا هاوبه‌شه‌ى نێوان گرووپ و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كان ده‌كرێت و زۆربه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى له حمس و غوته‌ى خۆرهه‌ڵات و ده‌وروبه‌رى ديمه‌شق و درعا پاشه‌كشێيان پێكراوه خراونه‌ته ڕيزى ئه‌و سوپا نوێيه.
سه‌رچاوه‌كه پێشبينى كردوووه پرۆسه سه‌ربازييه‌كان له كۆتايیی مانگى ئابى ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كانى كفريا و فوعه له ڕيفى ئيدلب كۆچيان پێكراوه و سوپاى سوورياش ئاماده‌كارى زۆرى له ناوچه‌كانى باكوور و خۆرئاواى سووريا ده‌ست پێكردوووه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه دوێنێ به ناونيشانى "سه‌رنجێک له‌باره‌ى باكووره‌وه" ئه‌ندريه ئونتيكۆڤه شاره‌زاى ڕووسى وتارێكى له ڕۆژنامه‌ى (ئيزڤستيا) سه‌باره‌ت به ڕه‌وشى ئيدلب، په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا و توركيا و ستراتيژى يه‌كخستنه‌وه‌ى سووريا بڵاو كردبوويه‌وه.
له وتاره‌كه‌ی ئه‌ندريه ئونتيكۆڤه‌دا هاتوووه: له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى واده‌ى جووڵانى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د له دژى گرووپ و ميليشياكان له ئيدلب پرسيارێک دێته پێشه‌وه، بۆ ره‌وشى ئيدلب چى بكرێت و كاردانه‌وه‌كانى توركيا چۆن ده‌بن؟
ڕووسيا له‌و نێوه‌دا ده‌كه‌وێته به‌رده‌م تاقيكردنه‌وه‌يێكى گه‌وره به هۆى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ توركيا و تێكگيرانى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته له ئيدلب.
توركيا هه‌وڵى سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى خۆى به سه‌ر ئيدلبدا ده‌دات به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى ڕابردوو هێرشى زه‌مينى و ئاسمانى بۆ سه‌ر كورده‌كان له عه‌فرين ده‌ست پێكرد.
گردبوونه‌وه‌ى ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له ناوچه نيمچه‌ئارامه‌كان مه‌ترسى بۆ سه‌ر تێكچوونى هاوسه‌نگى و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وامیى نێوان ڕووسيا و توركيا دروست كردوووه.
ئاماژه هه‌ن كه لايه‌نه‌كان ده‌يانه‌وێت قه‌يرانى ئيدلب به ئاشتى چاره‌سه‌ر بكه‌ن. به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى توانرا به ئاشتيیانه خه‌ڵكى شارۆچكه‌كانى فوعا و كفرياى شيعه‌نشين بگوازرێنه‌وه كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێک بوو له ژێر گه‌مارۆدا بوون.
ميدياى عه‌ره‌بى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردوووه ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كفريا و فوعا نه‌ده‌هاته‌دى ئه‌گه‌ر توركيا و ڕووسيا ڕۆڵيان تێدا نه‌گێڕايه.
له نوێترين پێشهاتدا ميدياى توركيا بڵاوي كردوووه‌ته‌وه ئه‌نقه‌ره كاغه‌زى سپى بۆ مۆسكۆ ناردوووه له پێناو چاره‌سه‌ركردنى ڕه‌وشى ئيدلب به جۆرێک كه له ژێر هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتى توركيا ده‌رنه‌چێت.
نه‌خشه‌كه‌ى توركيا به‌م جۆره‌يه و بڕياره كۆنگره‌يێكى گشتیی به‌رهه‌ڵستكاران له دوو هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ڕێوه بچێت. توركيا داواى له ميليشيا توندڕه‌وه‌كانيش كردوووه له‌و كۆنگره‌يه به‌شدارى بكه‌ن بۆ تاوتوێ كردنى ره‌وشى ناوچه‌كه. هه‌روه‌ها داواشى لێكردوون چه‌كه قورس و مامناوه‌ندييه‌كانيان بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتى توركياوه. سوپايێكى نيشتيمانى بۆ گرووپه ميليشياييیه‌كان دروست بكرێت. توركيا ده‌سته‌به‌رى ژيان و سه‌لامه‌تى ئاوايى و شارۆچكه‌كان له ناوچه نيمچه‌ئارامه‌كان بكات و له به‌رامبه‌ريشدا ڕووسيا زه‌مانه‌تى ئه‌وه بكات سووريا هێرش نه‌كاته سه‌ر ئيدلب.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment