ئاژانسێکی عه‌ره‌بی سێ هۆکاری ڕازی بوونی كورده‌كان بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌خاته‌ڕوو

به‌شی جیهان- ئاژانسێكی عه‌ره‌بی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دانووستانی كورده‌كانی سووریا له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بڵاو كرده‌وه ‌و ئاماژه‌ی به‌ سێ هۆكار كردوووه‌ كه‌ پێده‌چێت ئه‌گه‌ری لێكنزیكبوونه‌وه‌ی كورده‌كان و حكوومه‌تی سوریا زیاتر بكات.

کوردپرێس- ئاژانسی "رای الیوم" له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوووه‌ كورده‌كانی سووریا به‌و دانووستانه‌ زۆر ئاینده‌گه‌رانه‌ جووڵاونه‌ته‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ و تێگه‌یشتنێكی دروستیان بۆ گۆڕانكارییه‌كانی سووریا و ناوچه‌ هه‌بوووه‌، ئه‌و كاره‌ش به‌ دووریان ده‌گرێت له‌ پێكدادانه‌ خوێناوییه‌كان له‌گه‌ڵ سوپای سووریا.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوووه‌: كورده‌كانی سووریا كه‌ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ناوچه‌یێكی فراوانیان له‌ سووریا كۆنتڕۆڵ كردوووه‌ به ‌هاوكاریی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند هۆكارێک وای لێكردوون بۆ ئه‌نجامدانی دانووستان ڕوو بكه‌نه‌ دیمه‌شق.

هۆكاری یه‌كه‌م كه‌ ئاژانسه‌كه‌ باسی كردوووه‌ بریتیه‌ له‌ "ئێستا كورده‌كان متمانه‌ی ته‌واویان به‌ ئه‌مریكا نییه‌ وه‌ک پاڵپشتی سه‌ره‌كییان به‌ تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان خۆیان له‌ پاڵپشتی كردنی شه‌ڕڤانان دوور خستنه‌وه‌ كاتێک سوپای توركیا و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا هێرشیان كرده‌ سه‌ر مه‌نبه‌ج و عه‌فرین.

ئه‌و ئاژانسه‌ ئه‌وه‌شی خستوووه‌ته‌ ڕوو هۆكارێكی دیكه‌ كه‌ وای كردوووه‌ كورده‌كان به‌ دانووستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕازی ببن لێدوانێكی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا بوو كه‌ ڕای‌گه‌یاندبوو "دوو بژێره‌مان له‌ به‌رده‌مدایه‌؛ یه‌كه‌میان كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورده‌كانه‌، ئه‌گه‌ر قبووڵیان نه‌كرد، ئه‌وا به‌ زۆره‌ملێ هه‌ڵده‌كوتینه‌ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵیان" و پێده‌چێت كورده‌كان ڕێگای یه‌كه‌میان قبووڵ كردبێت.

به‌پێی "رای الیوم" هۆكاری سێیه‌میش هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌ بۆ به‌ ئامانج گرتنی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

"رای الیوم" هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌ ماوه‌ی 7 ساڵی ڕابردووی شه‌ڕی سووریادا خۆی پاراستوووه‌ له‌ پێكدادان له‌گه‌ڵ سوپای سووریا و تێگه‌یشتوووه‌ له‌وه‌ی كه‌ ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌توانێت له‌ به‌رامبه‌ر جموجۆڵه‌كانی توركیا پاڵپشتی لێ بكات.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26927

Your Comment

You are replying to: .
captcha