شاسوار عەبدولواحید خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی هەرێم کاندید دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بڕیاری داوە خۆی کاندید بکات بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەوەش لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان.

کوردپرێس:

سەرکەوت شەمسەدین بەرپرس لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک وتوویەتی نەوەی نوێ بڕیاری داوە لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستاندا شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ پۆستی سەرکوەزیرانی هەرێم کاندید بکات.

شەمسەدین زیادی کردووە: شاسوار عەبدولواحید سەرۆکایەتیی لیستی نەوەی نوێ دەکات لە هەڵبژاردنی ئایندەی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان.

News Code 26924

Your Comment

You are replying to: .
captcha