بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایهان بیگلەن وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان دەڵێت: ناتوانین بڵێین ئەو حیزبە وازی لە نوێنەرایەتیی کوردەکان هێناوە. بۆ چارەسەر کردنی مەسەلەی کوردەکانی تورکیا، کاریگەرترین ڕۆڵگێڕ هەدەپە-یە. بەڵام چیدی ناتوانین مەسەلەی کورد تەنها لە ڕێگای پشت بەستن بە پرسی شۆناس تاوتوێ بکەین. لە تورکیا چالاکییە فەرهەنگییەکان و چالاکی دەربڕینی نێوان چینەکانی کۆمەڵگا تێکەڵ بوونە. گرینگترین هۆکاری ئەو بابەتەش کۆچ کردنە. کۆچی کوردەکانی تورکیا بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای وڵات بووەتە هۆی ئەوەی کە مەسەلەی کورد چیدی مەسەلەیێکی ناوچەیی نەبێت.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی: مەسەلەی بێکاری لە شارە گەورەکاندا، جەنایەت، مەسەلە کۆمەڵایەتییەکان و هەموو مەسەلەکانی تر بوونەتە بەشێک لە مەسەلەی کوردەکان. ئەو کەسانەی مەسەلەی کوردەکانی تورکیا تاوتوێ دەکەن نابێت مەسەلەی کورد لە دیکەی مەسەلەکان جودا بکەنەوە چوونکە بەو کارە تەنها بۆ چارەسەر کردنی مەسەلەکە کێشە دروست دەکەن. مەسەلەی نەوەدەکان جیاوازیی زۆری لەگەڵ مەسەلەکانی ئێستادا هەیە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنوسل
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment