بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم فەهداوی وەزیری کارەبای عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕادیۆ «مربد»دا پێشوازیی لە هەڵپەساردنی دەسەڵاتەکانی کرد لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە.
فەهداوی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند ئێستا وەزارەتی کارەبای بەجێ هێشتووە و پرسی دەستنیشان کردنی بەرپرسی بەڕێوەبردنی ئەو وەزارەتخانەیە تەنها بەدەستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدرێت.
وەزیری کارەبا ڕەخنەی لە ئاماژە نەکردن لە باشتر بوونی دۆخی دابەش کردنی کارەبا گرت و وتی تەنها ڕاپۆرتی دابڕانی کارەبا دەگاتە دەستی عەبادی و لەبارەی کەمتر بوونەوەی کێشەکانی کارەبا هیچ ڕاپۆرتێک بە سەرۆک وەزیرانی عێراق نەدراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment