گفتوگۆکان بەمەبەستی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ لەنێوان حیزبە سیاسییەکان دەستی پێکردووەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی شاندی دانووستانکاری ڕەوتی حکمەی وەتەنی بە سەرۆکایەتیی سەید عەمار حەکیم ڕایگەیاند: پاش تەئکیدی ئایەتۆڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای دینی لە نەجەف، گفتوگۆکان بەمەبەستی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ لەنێوان حیزبە سیاسییەکان دەستی پێکردووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا زەیدی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی قرتاس نیووزدا وتی: وتەکانی ئەم دواییەی مەرجەعی باڵای دینی بوو بە هۆی ئەوەی کە حیزبە سیاسییەکان لە عێراق بۆ پێکهێنانی خێرای دەوڵەتی نوێ گفتوگۆکانیان دەست پێبکەنەوە.

زەیدی زیادی کرد: گفتوگۆی نێوان حیزبە سیاسییەکان تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردن لە لایەن دادگای باڵای فیدراڵەوە درێژەی هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 26917

Your Comment

You are replying to: .
captcha