گرووپێكی تیرۆریستی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر گوندێكی خانه‌قین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- گرووپێكی تیرۆرستی هێرشی كرده‌ سه‌ر گوندێكی ڕۆژئاوای قه‌زای خانه‌قین و به‌هۆیه‌وه‌ هاووڵاتیێک و دوو پۆلیس بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زاهید تاهیر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ له ‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ وتی: گرووپێكی تیرۆرستی هێرشی كردۆته‌ سه‌ر گوندی (حسێن مامه‌) له‌ ڕۆژئاوای قه‌زای خانه‌قین و به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه‌ هاووڵاتییێكی گونده‌كه‌ بریندار بوووه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ له‌ كاتی هاتنی هێزێكی ئه‌منی بۆ گونده‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی ڕزگار بكه‌ن بۆمبێكی چێندراو به‌ ئۆتۆمبێلێكیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بریندار بوون.

زاهید تاهیر داوای له‌ فه‌رمانده‌ی ئه‌منیی پارێزگاكه‌ كرد كه‌ هێزێكی ئه‌منی تایبه‌ت بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و سه‌ر و سامانیان بنێرن بۆ ڕۆژئاوای قه‌زاكه‌ چوونكه‌ زۆرینه‌ی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ گونده‌كانی خۆڕئاوای قه‌زای خانه‌قینه‌وه‌ ده‌كرێن.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26913

Your Comment

You are replying to: .
captcha