نێچیرڤان بارزانی: خه‌ریکین ڕۆژه‌ سه‌خته‌کان تێده‌په‌ڕێنین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی وێستگه‌یێکی کاره‌با له‌ بازیان، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی کوردستان داوای له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی کوردستان کرد یه‌کڕیز و ته‌با بن و ئاسایییه‌ ناکۆک و ناته‌با بین له‌ ناوخۆدا به‌ڵام بۆ زامن کردنی پرسه‌ چاره‌نووسازه‌کانی کوردستان یه‌کڕیز و ته‌با بن و هاوکات کێشه‌ و ناکۆکییه‌ سیاسییه‌کانیان به‌ لاوه‌ بنێن و به‌ یه‌ک تیم و یه‌ک به‌رنامه‌ بچنه‌ به‌غدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ میانه‌ی کردنه‌وه‌ی وێستگه‌یێکی کاره‌با له‌ بازیان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌م پڕۆژه‌ سوودی بۆ کوردستان ده‌بێت و به‌ تایبه‌تیش بۆ بازیان چوونکه‌ پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی زۆری تێدایه و‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌شی به‌ به‌شێک له‌و پڕۆژانه‌ی زانی که‌ حکوومه‌ت پلانی بۆ داناوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستان کاریگه‌ری له‌ دواکه‌وتنی پڕۆژه‌کاندا هه‌بوووه‌ به‌ڵام هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵی داوه‌ به‌ هۆی که‌سه‌ دڵسۆزه‌کان له‌ پڕۆژه‌کان به‌رده‌وام بن."

سه‌رۆک وه‌زیران گوتیشی: "له‌ کاره‌با کێشه‌مان هه‌یه‌ و پێشه‌که‌وتنی به‌رده‌وامی ژیان و فراوان بوونی شار و شارۆچکه‌کان و مۆڵه‌کان وای کردوووه‌ خواست له‌سه‌ر کاره‌با و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌کانی‌تر زیاتر بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ بوونی شه‌ڕی تیرۆریستان و قه‌یرانی دارایی حکوومه‌ت توانیویه‌تی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بچێت که‌وا که‌رتی تایبه‌تی هان داوه‌ له‌و که‌رته‌دا کار بکه‌ن.

نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند: "خه‌ریکین‌ ڕۆژه‌ سه‌خته‌کان تێده‌په‌ڕێنین و حکوومه‌ت ده‌ست به‌ هه‌موو پڕۆژه‌کان ده‌کاته‌وه‌، هاوکات له‌ بواری کاره‌باشدا هه‌نگاوی بچووک و گه‌وره‌یان پێویسته‌ و ئه‌وه‌ش هه‌وڵێکه‌ بۆ چاره‌کردنی دۆخی کاره‌با."

نێچیرڤان بارزانی له‌مه‌ڕ به‌رنامه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمیش بۆ دانانی پێوه‌ری زیره‌ک بۆ کاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه ‌دا که‌ پێشتر ڕاگه‌یێندراوه‌ حکوومه‌ت پێوه‌ری سیسته‌می زیره‌ک پیاده‌ ده‌کات که‌ ڕۆڵی باشی له‌ زیادبوون و پێدانی زیاتری کاره‌با به‌ هاووڵاتییان ده‌بێت و ئه‌وه‌شی گوت که‌لتووری خراپی زیاده‌ڕه‌وی لاده‌بات و له‌ بری ئه‌وه‌ که‌لتوورێکی نوێی باش که‌ که‌لتووری ده‌سپێوه‌گرتنه‌ دێنێته‌ کایه‌وه‌ و داواشی له‌ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن کرد له‌و باره‌وه‌ هاوكارییان بكه‌ن.

سه‌رۆک وه‌زیران گوتیشی: "حکوومه‌تی هه‌رێم به‌ بێ جیاوازی کار بۆ هه‌موو ناوچه‌کانی دیکه‌ش ده‌کات و کار و پڕۆژه‌یان بۆ ئه‌نجام ده‌دات، حکوومه‌ت جیاوازی ناکات، ناکۆکی سیاسی و ململانێی سیاسی وای کردوووه‌ هه‌ندێ نابه‌رپرسانه‌ ده‌یانه‌وێت بڵێن حکوومه‌ت جیاوازی ده‌کات، ئه‌وانه‌ به‌رده‌وام خه‌ریکی بڵاوکردنه‌وه‌ی ره‌تکردنه‌ه‌وه‌ی هه‌موو شتێکن، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان له‌ ده‌سه‌ڵات نین و نه‌یانتوانیوه‌ متمانه‌ی خه‌ڵک به‌ده‌ست بێنین، حکوومه‌ت موڵکی هیچ لایه‌نێک نییه‌، ڕاسته‌ که‌موکوڕی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌و راده‌یه‌ نییه‌ که‌ به ‌شێوه‌یێکی ره‌ش پیشان بدرێت."

له‌ کۆتاییی وتاره‌که‌شیدا سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی کوردستان داوای له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی کوردستان کرد یه‌کڕیز و ته‌با بن و ئاسایییه‌ ناکۆک و ناته‌با بین له‌ ناوخۆدا به‌ڵام بۆ زامن کردنی پرسه‌ چاره‌نووسازه‌کانی کوردستان یه‌کڕیز و ته‌با بن، هاوکات کێشه‌ و ناکۆکییه‌ سیاسییه‌کانیان به‌ لاوه‌ بنێن و به‌ یه‌ک تیم و یه‌ک به‌رنامه‌ بچنه‌ به‌غدا.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26912

Your Comment

You are replying to: .
captcha