شانده‌كه‌ی سووریا ئامانجی گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ سووریا ئاشكرا ده‌كه‌ن

به‌شی جیهان- هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا ده‌ڵێت: شانده‌که‌ی ئێمه‌ و ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر ئاماده‌کردنی نه‌خشه‌ڕێگا و به‌رده‌وامیی دانووستانه‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شانده‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دیموكراتیکی سووریا ڕۆژی هه‌ینی 27ی ته‌مووز سه‌ردانی دیمه‌شقیان كرد و گه‌ڕانه‌وه‌ شاری قامیشلۆ كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕیاز درار هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیموكراتیکی سووریا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌شی ئینگلیزیی ماڵپه‌ڕی ئه‌لجه‌زیره‌دا ئامانجی سه‌ردانی شاندی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان بۆ دیمه‌شق ‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سووریا ئاشكرا ده‌کات.

ڕیاز درار ڕای‌گه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای بانگهێشتی فه‌رمیی حكوومه‌تی سووریا بوووه‌ كه‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یێكیان ئه‌نجام داوه‌.

هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا ڕاشی‌گه‌یاند: له ڕرێگه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت متمانه‌ له‌ نێوان هه‌ردوولا دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیێكی بێ‌‌مه‌رج ئه‌نجام بده‌ن ‌و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بده‌ن.

درار ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه‌: گفتوگۆكانیان ڕاوێژكاری بوووه‌ و له‌سه‌ر هیچ شتێک رێككه‌وتن نه‌كراوه‌ به‌ڵام جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ڕێگه‌ی گفتوگۆكانی داهاتوووه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26907

Your Comment

You are replying to: .
captcha