به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شانده‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دیموكراتیکی سووریا ڕۆژی هه‌ینی 27ی تهمووز سه‌ردانی دیمه‌شقیان كرد و گه‌ڕانه‌وه شاری قامیشلۆ كه ڕۆژی شه‌ممه ڕیاز درار هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیموكراتیکی سووریا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌شی ئینگلیزیی ماڵپه‌ڕی ئه‌لجه‌زیره‌دا ئامانجی سه‌ردانی شاندی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان بۆ دیمه‌شق و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سووریا ئاشكرا ده‌کات.
ڕیاز درار ڕایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای بانگهێشتی فه‌رمیی حكوومه‌تی سووریا بوووه كه له سه‌ردانه‌كه‌دا چه‌ند كۆبوونهوهیێكیان ئه‌نجام داوه.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا ڕاشیگه‌یاند: له ڕرێگه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌وه ده‌یانه‌وێت متمانه له نێوان هه‌ردوولا دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیێكی بێمه‌رج ئه‌نجام بده‌ن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بده‌ن.
درار ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه: گفتوگۆكانیان ڕاوێژكاری بوووه و له‌سه‌ر هیچ شتێک رێككه‌وتن نه‌كراوه به‌ڵام جه‌خت كراوه‌ته‌وه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ڕێگه‌ی گفتوگۆكانی داهاتوووه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment