به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌تحوڵڵا حوسێنی ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی سووریا له هه‌رێم به SNNی ڕاگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات و حکوومه‌تی سووریا له دیمه‌شق دانیشتنی ده‌ستپێكه بۆ گفتوگۆی جدی له‌سه‌ر ئاستی باڵا و ڕێككه‌وتنی كۆتایی له داهاتوویێكی نزیكدا.
ناوبراو وتیشی: "له ئێستادا كورد و ده‌وڵه‌تی سووریا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگ ڕێككه‌وتنیان كردوووه كه ئه‌ویش پێكهێنانی چه‌ند لیژنه‌یێكی هاوبه‌شه له نێوان هه‌ر دوو لا بۆ سه‌رجه‌م هه‌رێمه‌كان به دیمه‌شقی پایته‌ختیشه‌وه."
فه‌تحوڵڵا حسێنی ڕوونیشی کرده‌وه: گفتوگۆكان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان ده‌بێت، سیاسی، ئه‌منی، جوگرافی و ڕۆشنبیری كه چاره‌نووسی عه‌فرین به‌شێكی سه‌ره‌كیی دانووستانه‌كان ده‌بێت و ده‌بێ توركیا له‌و شاره پاشه‌كشه بكات.
ئه‌ندامه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی سووریا له هه‌رێم وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و گفتوگۆیانه به جدی ده‌ست پێبكه‌ن و ڕێككه‌وتن بكرێت سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه چوارچێوه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری و ده‌بێت ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌هێز ده‌ستێوه‌ردانیان له سووریا كردوووه پاشه‌كشێ بكه‌ن."
ناوبراو وتیشی: "ڕه‌زامه‌ندیی ڕووسیا و ئه‌مریكا بۆ ئه‌و گفتوگۆیانه هه‌یه، ڕووسیا وه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری ده‌وڵه‌تی سووریا و ئه‌مریكاش وه‌ک هه‌ماهه‌نگی‌كارێكی هێزی سووریای دیموكرات."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment