به‌رپرسێکی کۆمه‌ڵ به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌ هێرشه‌که‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیر ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێکی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌ هێرشه‌که‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیر کرا و لێکۆڵینه‌وه‌ش له‌و ڕووداوه‌ به‌رده‌وامه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ له‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام دراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندان که‌س ده‌ستگیر کراون که‌ سه‌رجه‌میان وه‌ک تۆمه‌تبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و دۆسیه‌کانیان دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه‌ بڕیاری له‌باره‌وه‌ ده‌درێت.

یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی ده‌ستگیر کراوه‌ مامۆستا عه‌بدولحه‌مید به‌رپرسی بازنه‌ی قه‌ڵاتی نوێی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی بنه‌سڵاوه‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستانه‌ و له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.

هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی سه‌ر باڵاخانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر له‌ به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣-٧-٢٠١٨ ئه‌نجام درا که‌ سێ چه‌کدار دوای بریندارکردنی پۆلیسێکی پاسه‌وانی باڵاخانه‌که‌ چوونه‌ نێو پارێزگای هه‌ولێر و پاشان سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه‌ کوژران.

سه‌رچاوه‌: باسنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26891

Your Comment

You are replying to: .
captcha