ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵ: ئه‌و سێ که‌سه‌ی په‌لاماری بینای پارێزگای هه‌ولێریان دا په‌یوه‌ندییان به‌م حیزبه‌وه‌ نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ڵێت: "ئه‌و سێ كه‌سه‌ى په‌لامارى بیناى پارێزگاى هه‌ولێریان داوه‌ هیچ په‌یوه‌ندییێکیان به‌ كۆمه‌ڵى ئیسلامییه‌وه‌ نییه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌باس محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى وتی: "ڕووداوه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى هه‌رێم ده‌یسه‌لمێنن له‌ كوردستاندا هێز و ده‌سه‌ڵاتێک هه‌یه‌ به ‌ته‌شهیر كردن و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ كێشه ‌و ناكۆكییه‌كه‌ ناوخۆیییه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌."

ناوبراو وتیشی: "كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌ سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه‌ ئه‌ندامانى دوچارى گوشار و ده‌ستگیركردن و ڕاوه‌دوونان ده‌بنه‌وه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ هه‌زار و 700 ئه‌ندامیان ده‌ستگیر كراوه‌ و دواتر ئه‌ستۆپاک ده‌رچوون."

عه‌باس محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌ به‌شێكى دیكه‌ى وته‌كانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات: "ئه‌و سێ كه‌سه‌ى په‌لامارى بیناى پارێزگاى هه‌ولێریان داوه‌ به‌ هیچ شێوه‌یێک په‌یوه‌ندییان به‌ كۆمه‌ڵى ئیسلامییه‌وه‌ نییه ‌و سه‌رجه‌م ئه‌و تۆماتانه‌ى ده‌خرێنه‌ پاڵ حزبه‌كه‌مان ته‌نها فشارن."

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26888

Your Comment

You are replying to: .
captcha