ئەگەری نییە هەرێمی بەسرە دابمەزرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی ئاگاداری سیاسی دەڵێت: ئەگەری نییە هەرێمی بەسرە دابمەزرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی عەکاز-ی سعوودی لە زاری سەرچاوەیێکی ئاگادارەوە کە نەیویست ناوی بدرکێندرێت دەنووسێت: داخوازییەکان بۆ دامەزراندنی هەرێمی بەسرە تەنها کاردانەوەیێکە هەمبەر دەوڵەتی فیدراڵ بۆیەش ئەگەری نییە هەرێمی بەسرە دابمەزرێت.

ئەو سەرچاوەیە دەیشڵێت: دەوڵەتی فیدراڵ دژی دامەزرانی هەرێمی بەسرەیە چوونکە ئەو هەوڵە پێویستی بە پێدانی بوودجەیێکی زۆرە و هەروەها کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژادرن دەبێت ڕاپرسی لەو بارەیەوە بەڕێوە ببات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 26881

Your Comment

You are replying to: .
captcha