بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی عەکاز-ی سعوودی لە زاری سەرچاوەیێکی ئاگادارەوە کە نەیویست ناوی بدرکێندرێت دەنووسێت: داخوازییەکان بۆ دامەزراندنی هەرێمی بەسرە تەنها کاردانەوەیێکە هەمبەر دەوڵەتی فیدراڵ بۆیەش ئەگەری نییە هەرێمی بەسرە دابمەزرێت.
ئەو سەرچاوەیە دەیشڵێت: دەوڵەتی فیدراڵ دژی دامەزرانی هەرێمی بەسرەیە چوونکە ئەو هەوڵە پێویستی بە پێدانی بوودجەیێکی زۆرە و هەروەها کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژادرن دەبێت ڕاپرسی لەو بارەیەوە بەڕێوە ببات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment