داعش لە مووسڵ خەریکی خۆیەکخستنەوەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتیی چه‌ند زانیاریێكی‌ گرنگ سه‌باره‌ت به‌ گرووپی‌ تیرۆریستیی‌ داعش ئاشكرا ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوكار جاف ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی مووسڵی یه‌كێتیی دەڵێت: "داعش ناوچه‌یێ‌كی به‌رفراوانی له ‌بیابانی جه‌زیره‌ له‌به‌رده‌ستدایه‌، ناوچه‌كه‌ش دووره‌ده‌سته‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و داعشیش له‌و ناوچانه‌دا جووڵه‌ی سه‌ربازی به‌ده‌وامی هه‌یه‌ به‌جۆرێک له‌ناو سه‌نته‌ری مووسڵ و ده‌وروبه‌ریشی ده‌ستی كردۆته‌وه‌ به‌كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كانی.

هاوکار جاف وتیشی: "ئه‌وه‌ی تائێستا بۆ كۆتایی هێنان به ‌گرووپی تیرۆریستی‌ داعش كراوه‌، ته‌نها له‌ڕووی‌ سه‌ربازیه‌ بووه‌، هه‌ندێک ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌ و چه‌ند كه‌سێک ده‌ستگیركراوه ‌و هیچ نه‌كراوه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانیان، واته‌ به‌شێكی زۆر له‌ ئه‌ندامانی گرووپه‌كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ و خۆیان حه‌شارده‌ده‌ن له‌گه‌ڕه‌كێكه‌وه‌ بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ و به‌شێكیشیان پۆستی حكومیان وه‌رگرتووه‌".

جاف ئاشكراشی كرد: داعش ئێستا بۆته‌ ئایدۆلۆژیا، واته‌ زیاترن له ‌ڕێكخراوێكی هه‌ڕه‌مه‌كی، له‌به‌رئه‌وه‌ كۆتایهاتنیان له‌ماوه‌یێكی كه‌مدا ئه‌سته‌مه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ كار له‌سه‌ر سایكۆلۆژیای خه‌ڵک له‌ڕووی لێدانی سه‌ربازیی و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و گرووپه‌ چه‌كداریه‌وه‌ بكرێت".

وه‌كوو به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی وتی‌:"بوونی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌كانی باشووری عێراق و هه‌ڵسوكه‌ته‌كانیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا واده‌كات هه‌ل بۆ چه‌كدارانی داعش بڕه‌خسێنێت بۆ دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان، كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كانیشیان له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ڵگه‌ی دووباره‌ ده‌سه‌ڵاتیانه‌".

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی

کۆدی هەواڵنێر: 601132

News Code 26878

Your Comment

You are replying to: .
captcha