بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌لیم كۆیی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاند: له‌ساڵی 2005ه‌وه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن پارتیه‌وه فشارمان له‌سه‌ر دروست كراوه، ئه‌ندام و لایه‌نگرانیشمان له‌سه‌ر ئه‌و جۆره فشارانه ڕاهاتوون.
ڕه‌خنه‌شی له شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتی پارتی دیموكرات به‌رامبه‌ر به‌لایه‌نه‌كان گرت و وتی:" ده‌مانه‌وێت داموده‌زگاكان كاری خۆیان بكه‌ن، هه‌ر به‌ڵگه‌یێكیشیان هه‌یه، با له ڕێگه‌ی دادگا و په‌رله‌مانه‌وه بیخه‌نه‌ڕوو، به‌ڵام بێ هه‌ڵوێستیی په‌رله‌مانیش له‌وه‌دایه كه بانگهێشتیان بكات كه به‌ڵگه‌كانیان له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنی لایه‌نه‌كان و په‌رله‌مانتاران بخه‌نه‌ڕوو".
سەلیم کۆیی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌مووكات هه‌ڵوێستی ڕوون بووه، وتی: بڕوامان به خه‌باتێكی مه‌ده‌نی و ڕۆڵ بینینی په‌رله‌مان و داموده‌زگاكانه به ئه‌ركی خۆیان.
داواشیكرد، ده‌زگای ئه‌منی و ئاسایش به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه، وتی: "ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌وان بێت و ئه‌و هه‌موو داعشه له هه‌ولێر بێت، ده‌بێت له‌و شاره باربكه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، سه‌لیم كۆیی ڕایگه‌یاند: له‌رووی هه‌ڵبژاردنه‌وه زیانی لێناكه‌ین، چوونكه لای خه‌ڵک ڕوون بۆته‌وه تۆمه‌ته‌كان ڕاست نین، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یێكی بچووک هه‌بوایه، دادگای عێراق و وڵاتانی تریش بێده‌نگ نه‌ده‌بوون، بۆ مه‌به‌ستی چڕكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانیش به‌رامبه‌ر ئه‌ندام و كادر و به‌رپرسانمان، ڕێگه‌ی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدایه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامه‌كانی دادگای عێراق ده‌كه‌ین و له هه‌ولێر و سلێمانیش سكاڵا دژی پارتی تۆمارده‌كه‌ین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment