بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک كۆماریی توركیا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر په‌كه‌كه له قه‌ندیل و هەرێمی كوردستان.
سه‌رحه‌د وارتۆ وته‌بێژی په‌كه‌كه به SNNی ڕاگه‌یاند: "توركیا ئامانجی هێرش كردنه‌سه‌ر قه‌ندیل نییه به‌ته‌نها، به‌ڵكوو هێرشه‌كردنه‌سه‌ر ته‌واوی هەرێمی كوردستان و به‌هه‌موو شێوه‌یێک دژایه‌تی كورد و كوردستان ده‌كات".
ناوبراو وتیشی:"ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه سوپای توركیا جموجۆڵی به‌هێزه‌كانی له سنووری ناوچه‌ی برادۆست دژی په‌كه‌كه ده‌ست پێكردوه و پیلانی هێرشكردنیان هه‌ر هه‌بووه، جگه‌له‌وه‌ش توركیا ته‌نها ئامانجی قه‌ندیل نییه، به‌ڵكوو هەرێمی كوردستانیشه كه هێرشی بكاته‌سه‌ر".
سەرحەد وارتۆ ئاشكراشی كرد: هه‌ركاتێک تورکیا هێرش بكاته سه‌ر قه‌ندیل، ئێمه ئاماده‌ین ڕوبه‌ڕویان ببینه‌وه، جگه‌له‌وه‌ش پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ ئه‌وه دروست بووه و دامه‌زراوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment