به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌یێكدا له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و سه‌رۆک ھۆزه‌كانی پارێزگای میسان 21 بڕیاری له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆپیشانده‌رانی پارێزگاكه ده‌ركرد له گرنگترینیان كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن و دابین كردنی پشكی پترۆدۆلار بۆ شاره‌كه و ھه‌روه‌ھا جێبه‌جێ كردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری.
پێشتریش عه‌بادی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و سه‌رۆک ھۆزی چه‌ندین پارێزگای دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكاریی خۆپیشانده‌ران كۆ بوووه‌ته‌وه.
شایانی باسه؛ نزیكه‌ی مانگێكه خه‌ڵكی به‌سره و به‌غدا و ژماره‌یێک پارێزگای دیكه‌ی عێراق دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و دیارنه‌مانی داھاتی عێراق خۆپێشاندانیان ده‌ست پێكردوووه و درووشمی سه‌ره‌كیی به‌شێک له خۆپێشانده‌رانیش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رپرسانی باڵای عێراقه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment