حه‌یده‌ر عه‌بادی: داواکارییه‌کانی مه‌رجه‌عییه‌ت ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر چاومان و جێبه‌جێی ده‌که‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕای‌ده‌گه‌ینێت: "سه‌رجه‌م داواکانی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی شیعه‌ له‌سه‌ر چاومان ده‌بێت و داواکارییه‌کانی مه‌رجه‌عیه‌تیش جێبه‌جێ ده‌که‌ین."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 27ی ته‌مووز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند: "له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانه‌‌وه‌ له‌ زووترین کاتدا به‌پێی توانا دارایییه‌كانیان به ‌ده‌م سه‌رجه‌م داخوازییه‌ ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ چوووه‌ و به‌ ئه‌رک و خزمه‌تیشی زانیوه‌ و داواکانی خۆپیشانده‌رانی به‌ ڕه‌وا زانیوه‌."

نووسینگه‌ی عه‌بادی ده‌رباره‌ی داواکانی مه‌رجه‌عییه‌ت وتوویه‌تی: "سه‌رجه‌م داواكارییه‌کانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ له‌سه‌ر چاویانه‌ و ئه‌و وتاره‌ش كه‌ ڕۆژی هه‌ینی 27ی ته‌مووز له‌ مزگه‌وته‌كاندا باس كراوه‌ نه‌خشه‌ڕێگای داهاتووی عێراق و گه‌له‌كه‌ی كێشاوه‌ و پاڵپشتی ده‌کات و له ‌ماوه‌یێکی نزیکیشدا جێبه‌جێی ده‌کات."

به‌یاننامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عه‌بادی پاش چه‌ند كاتژمێرێک له‌ وتاری ڕۆژی 27ی ته‌مووزی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان هات كه‌ داوای له‌ حكوومه‌ت كرد به‌ زووترین كات به‌ ده‌م داواكاریی خۆپشانده‌رانه‌وه‌ بچێت و حكوومه‌ت پێكبهێندرێت و به‌رپرسیارێتیی پێكهێنانه‌كه‌شی خسته‌ ئه‌ستۆی سه‌رۆک وه‌زیران و داوای لێكردن چاونه‌ترسانه‌ و به‌ هێز و هیمه‌ته‌وه‌ ئه‌و كاره‌ ڕاپه‌ڕێنێت.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26871

Your Comment

You are replying to: .
captcha