بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵێک زیاترە ئەم هەڵبژاردنە دواخراوە؛ بە پێی یاسا دەبوایە لەکاتی خۆیدا بکرابایە، بەڵام قەیرانە سیاسی و ئابورییەکانی هەریم و گرفتەکانی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیدا و یەکلایی نەبونەوەی دەرئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ترس لە ساختەکاری و نائومێدی لە دروست بوونی گۆڕانکاری سیاسی و ئابوری تێکڕا باڵیکێشاوە بەسەر شەقامی سیاسی و جەماوەری هەرێمدا.
محەمەد رەئوف چاودێڕی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە بارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانەوە بە دەنگی ئەمریکا دەڵێت: "کێشە سەرەکییەکە ترسە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، لەبەرئەوەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقیش نائاسایی و هەستیارە".
ناوبراو دەشڵێت "بەشێک لە حیزبەکان ترسیان هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتوو و ئەنجامی دەنگەکانیان و هەروەها ترس لە ساختەکاریی و ترس لە نەچوونی خەڵک بۆ دەنگدان، هاوکات تەپوتۆزی هەڵبژاردنەکەی عێراق تائێستا بەسەر ئەو حیزبانەوە ماوە."
ئەو چاودێڕە سیاسییە دەشڵێت بەو ماوەکەمە دەرەفەتەکە زۆر کەمە بۆئەوەی ئومێدی خەڵک ڕاست بکەنەوە."
محەمەد رەئوف باس لە چەند پرسیاری بنەڕەتی دەکات کە وادەکەن خەڵک ساردببنەوە لە هەڵبژاردن بریتین لە "ئایا هەڵبژاردن گرنگە، ئایا خەباتی پەرلەمانی باوی ماوە، ئایا هەڵبژاردن دەتوانێت گۆڕانکاری راستەقینە لە هەرێمی کوردستاندا دروست بکات یان نا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment