بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نه‌زاكه‌ت حسێن نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى بۆ په‌یوه‌ندییه زانستیهكانى نێوان هه‌رێم و ئێران به رادیۆى نه‌واى راگه‌یاند: وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هه‌رێم، زانكۆى كوردستان لە شاری سنه و زانکۆی پزیشكى كرمانشانى له لیستى زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كاندا ده‌رهێناوه، به هۆى نیگه‌رانى له باره‌ى كوالیتى خوێندن و ئاسانكارى زۆریان له وه‌رگرتنى خوێندكاردا، به‌ڵام وه‌زاره‌ت دواى دانانى كۆمه‌ڵێک مه‌رج بۆیان، بڕیاریداوه جارێكى دیكه بیانخاته‌وه ناو لیستى زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كان.
ناوبراو راشیگه‌یاند، دانانى ئه‌و مه‌رجانه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌یه كوالێتى خوێندنى باڵا و مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتن ئاسانتر نه‌بن له و مه‌رجانه‌ى كه له زانكۆكانى هه‌رێمدا پیاده ده‌كرێن و هه‌روه‌ها ئاستى كوالیتى خوێندكارانى هه‌رێم كه له‌ده‌روه‌ى وڵات ده‌خوێنن نزم نه‌بێته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment