بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە له سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر ماڵی سه‌لیم شوشكه‌یی له لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه و بێده‌نگ بوونی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌به‌رامبه‌ر دۆسیه‌كه ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ راگه‌یێندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كەی ئه‌نجومه‌نى سیاسیى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان هاتووه: "به‌داخه‌وه هه‌رێمى كوردستان له بارودۆخێكى ناله‌بارى خراپدایه له هه‌موو ڕوویێكه‌وه و په‌یوه‌ندى نێوان لایه‌نه‌كان له هه‌مووكات ئاڵۆزتره به‌تایبه‌ت دواى گزى و ته‌زویر له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ی ئایاری 2018".
ئه‌نجومه‌نى سیاسى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ئەوەشی وتووە "کۆمەڵی ئیسلامی كۆى مه‌له‌ف و تۆمه‌ته‌كانى بۆ مامۆستا سەلیم شوشکەیی دروست کراوە و ڕه‌د ده‌كه‌ینه‌وه و پێمان باش بوو ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان نه قۆزرێته‌وه بۆ ته‌سفیه‌ى حساباتى سیاسى كه به‌داخه‌وه لێدوانى به‌رپرسه ئیدارى و ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر به‌و ئاڕاسته‌یه بوو له ڕۆژانى ڕابردوو پاش ڕووداوه‌كه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر كه به‌توندى ئێمه ئه‌و ڕووداوه ئیدانه و مه‌حكووم ئه‌كه‌ین و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و لێدوانه نابه‌رپرسانه ڕه‌د ئه‌كه‌ینه‌وه به‌رامبه‌ر مامۆستا سه‌لیم، كه بۆ خۆشى ئاماده‌یه بۆ ده‌رخستنى ڕاستییه‌كان و سه‌لماندنى بێ تاوانیى خۆى له تۆمه‌ته هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان له‌به‌رده‌م دادگایێكى بێ لایه‌نى سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌بێ و هاوكات تۆمه‌تباركردنى مامۆستا به داعش بوون سووكایه‌تییه به‌ده‌نگى هه‌زاره‌ها ده‌نگده‌ر كه‌متمانه‌یان به ناوبراو داوه و بێڕێزیه به‌رانبه‌ر به حزبێكى سیاسى كوردستانى خاوه‌ن هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر به بیرى توندوتیژى و توندڕه‌وى و خاوه‌ن متمانه‌ى جه‌ماوه‌رى كوردستان."
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment