کوردەکان لە ڕێگای جۆراجۆرەوە هەوڵی گەڕانەوە بۆ کەرکووک دەدەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حیزبی تورکمانیی ئەلحەق لە کەرکووک دەڵێت: "کوردەکان لە ڕێگای جۆراجۆر هەوڵی گەڕانەوە بۆ کەرکووک دەدەن و هۆشدار دەدات لەبارەی گفتوگۆکانی گەڕانەوەی کورد بۆ ئەو پارێزگایە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامی بەیاتی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی بەغدا ئەلیوم-دا ڕایگەیاند: کوردەکان هەڵقۆستنەوە لە نبوونی ئەمنیەتی پارێزگای کەرکووک دەکەن و زیادی کرد قبووڵ ناکەین کوردەکان لەو ڕێگایەوە بگەڕێنەوە.

ناوبراو جەختیشی کرد گەڕانەوەی کورد بۆ پارێزگای کەرکووک دەبێت لە ڕێگای یاساییەوە ئەنجام بدرێت، هۆشداریش بە دەوڵەتی فیدراڵی عێراق دەدات لەبارەی ئەنجام دانی هەرچەشنە گفتوگۆیێک لەگەڵ کوردەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 26852

Your Comment

You are replying to: .
captcha